٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر سەرکەوتنی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام بەڕێوەچوو و هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی لە پابەندبوونە دەستوورییەکان و هەنگاوەکانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا  بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار