٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخ و دواپێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوولا هیوایان خواست ئەو هەڵبژاردنە و دەرئەنجامەكانی، گۆڕانكاریی ئیجابی لێ بكەوێتەوە و خزمەتی بنەماكانی دیموكراسی و نوێنەرایەتیی گەل بكات.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار