٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی، هەروەها باس لە ئالنگاری و گرفتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقی کرا. هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار