٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بۆیە دەنگ بەلیستی ٢٧٥ی پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌حمه‌د كانی

پارتی نەك بەتەنیا لەسەر ئاستی کوردستان نا، بەڵکو لەسەر ئاستی تەواوی عێراق و ناوچەکەدا بەهێزترین حزبە.

 پشتئەستوورە بە جەماوەرە بێشومار و نەبەرد و چاونەترسەکەی، دەوڵەمەندە بە مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی، دەستڕەنگینە بە دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی، سەرکەوتووە بە عەقڵیەتی حوکمڕانی و دەوڵەتمەداریەکەی.

پارتی، حزبی کردارە نەك گوفتار، لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیی خۆیدا ئەمەی سەلماندووە، پڕۆژە خزمەتگوزارییە نایاب و زەبەلاحەکانی حکوومەتی هەرێم، گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن.

پارتی، قوتابخانەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە،  بە ئیرادەیێکی پۆڵایینەوە لەسەر دەستی باوکی ڕوحی نەتەوەیی مستەفا بارزانی دامەزراوە، هەمیشە بەم ئیرادەیە لە ڕۆژگارە هەرە دژوار و سەختەکاندا ڕەگی ئومێدی داکوتاوە  و بەسەر نەهامەتییەکاندا زاڵ بووە، پیلانی داگیرکەران و ناحەزانی بۆ لەباربردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەتاڵ کردووەتەوە و شکستی بە شکست داوە و بەسەرکەوتن وەڵامی داوەتەوە.

بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی، پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لەبری هەموو دونیا ئەفسانەی داعشیان شکاند، کە بێگومان وجود و دروستبوون و بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کوردستانە و هەمیشەش لەو پێناوەدا تێکۆشاوە.

ئەوەی پارتی هەیەتی، لایەنی تر نییەتی، ئەوەی بە پارتی دەکرێت، بە خەڵکانی تر ناکرێت.

ئێمەی پارتی جیاوازین، چونکە سەرۆکێکی کاریزمایی وەكو سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆکمانە.

 لە ژێر چەتری نەتەوەیی و نیشتیمانیی ئەم سەرۆکەدا:

پارتی نە دەلەرزێ، نە دەچەمێ و نە دەهەژێ.

هەواڵی پەیوەندیدار