٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا کارەکانی ئێزگەکە لە گواستنەوەی دەنگی شۆڕش و ھەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە بە خەڵکی خۆڕاگری سەرانسەری کوردستان بەرز دەنرخێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێوبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بە بۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم  لە ئێوەی خۆشەویست و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا، ھەنگاوێکی گرنگ بوو لە گەیاندنی دەنگی شۆڕش و ھەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە بە خەڵکی خۆڕاگری سەرانسەری کوردستان و ڕێگەیەکی سەردەمیانە بوو بۆ گەیاندنی پەیامی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی بە ڕای گشتیی عێراق و ناوچەکە و جیھان.

ھەر لەم بۆنەیەدا، سوپاسی ھەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە ڕۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووھێشتنەوەی دەنگی دلێری ئێزگەی دەنگی کوردستاندا ھەبووە.

 داواتان لێدەکەم بەردەوام بن لە کارکردنی میدیایی ڕاستگۆ و سەنگین و دەستگرتن بە بەھا نەتەوەیی و نیشتیمانی و مرۆڤایەتییەکان و بەردەوامی بەو نەھجە ئازاد و شۆڕشگێڕانە و دیموکراسیە بدەن کە ئەو ئێزگەیەی لە پێناودا دامەزراوە.

ھەر سەرکەوتوو بن

 

مسعود بارزانی

٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار