٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ھەمووان ئامانجیان خۆشەویستی کوردستان بووە

سەرچاوە: KDP.info

دكتۆر پشتیوان سادق 

لای ھەمووان ئاشکرایە، کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان موسوڵمانن، ئێمە ھەموومان شانازی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پرەنسپە جوانەکانی دەکەین، لە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن، لەھەمان کاتدا یەکێکیتر لە خەسڵەتە جوانەکانی تری کوردستان، پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییە، ھەر لەدێر زەمانەوە ئایینەکانیتر، بەتایبەتی مەسیحی و ئێزیدی لە کوردستان ھەبوون، ھەمووان پێکەوە ئامانجیان پێکەوەیی و خۆشەویستی کوردستان بووە، یەک خودایان ھەبووە و بڕوایان پێی ھەبووە.

ڕۆڵی میانڕەوی وتاری مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی لە مزگەوتەکان و حوجرە و خوێندنی ئاینی بەگشتی بە ئەوپەڕی بایەخەوە دەبینین، کە ھەردەم بەگیانی بەرپرسیارانەوە برەویان بە تەبایی و ڕواندنی تۆی خۆشەویستی کردووە.

لە خەباتی ڕزگاری خوازی کوردستانیشدا و لە خۆشی و ناخۆشیەکان ھەموومان پێکەوەبووینە و قوربانیشمان ھاوبەش بووە، ئەم مێژووە پڕ سەروەرییە، لە جەنابی شێخ ئەحمەدی بارزانەوە تاکو دەگاتە بارزانی نەمر و ئەمڕۆ جەنابی سەرۆک بارزانی، چەندین چیرۆک و خاڵی پڕشنگداری گەورە ھەن کە لەڕووی کوردایەتی و کوردستانیەت و ئاین و خانەوادەیی پێکەوە دەیان بەستێتەوە، ھەروەک چۆن ئەم چیرۆکە بۆ زۆربەی خەڵکی کوردستانیش پشت ڕاست دەکەینەوە، ئەمڕۆش کە دەبینن جەنابی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بەڕێز "مەسروور بارزانی" وەک ستراتیژ و پرەنسیپ، ھەر لەسەرەتای کابینەی نۆیەم و پێشتریش، بڕوای بەم خاڵانە ھەبووە، کە خستوومە ڕوو، ھەردەم ڕێنماییەکانی بەڕێزیان بۆ ئێمە ئەوە بووە،کە گرینگی بەو پێکەوەژیانە بدەین و لەھەموو ڕووێکەوە خزمەتی گەشەپێدانی بکەین، لەبەرئەوەی یەکێکە لەشانازیەکانی کوردستان بەڕووی دەرەوە و ھەمیشەش جێی بایەخ و گرنگی بووە و بەدرەوشاوەیش دەمێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار