سەرۆک بارزانی: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ سبەی دەدوورێتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە یادی ھەشتەمین ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا ڕایگەیاند، "ئەوەی ئەمرۆ دەچێندرێ، سبەی دەدوورێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەرۆک بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: " نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ. ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە".
لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧، بە ڕێبەرایەتیی سەرۆک بارزانی، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەموو شار و گوندەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا ٩٢.٧٣٪ی خەڵکی کوردستان بە "بەڵێ" دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.




