سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئیئتیلافی ئەساسی عێراقی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و موحسین مەندەلاوی، ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق و ھەماھەنگی ھێز و لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئیئتیلافی ئەساسی عێراقی بە سەرۆکایەتی موحسن مەندەلاوی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆر کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.





