پابەندبوونی کوردستان بە ئاشتی و کاری هاوبەشی لەگەڵ عێراق

عرفان عەزیز
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له هێڵه‌گشتییه‌كان، خاڵێك هه‌بوو باسی له چاره‌سه‌ری پرسی گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای ده‌كرد، هاوشانی هه‌موو خاڵه‌كانی دیكه، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتیوانی و هه‌نگاوێكی ناوه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌ره‌تا به‌دروستكردنی شاندی دانووسانكار نیه‌تی خۆی ده‌رخست بۆ به‌غدا و ڕێككه‌وتن، له به‌غداشه‌وه نیه‌ت باشی هه‌بوو، له‌و باره‌وه به‌تایبه‌ت خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی. سه‌رۆك بارزانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات، ئه‌مه به‌هێزترین خاڵ بوو كه سودانی بتوانێت به‌بێ گرفت كابینه‌ی حكوومه‌ت ئیداره بكات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردوو ئاراسته‌یه‌كی خراپ به ئاراسته‌ی تێكدانی په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا كه‌وته كار. له به‌غداشه‌وه كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یاندا. سه‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵێك بڕیار و لێكه‌وته‌ی خراپ هه‌بوون، به بڕیاری دادگای فیدرالی و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتن و ده‌ستوور، ئه‌مه هه‌ڵكشان و داكشانی زۆری له نێوان په‌یوه‌ندیه‌کان دروستكرد. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو سه‌یرێكی نووسینه‌كانم بكرێته‌وه، هه‌میشه جه‌ختم له خاڵێك كردوه‌ته‌وه هه‌ر كاتێك له‌جیاتی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتن، میزاجی حزبی و شه‌خسی خۆی فه‌رز كرد قه‌د ناتوانرێت بڕیاری دروست بدرێت. عێراق ئه‌گه‌ر نیه‌تی له‌سه‌ره‌تاوه باش بوایه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه، دۆخه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا.
به‌هه‌ر حاڵ ئێستا لێگه‌یشتنێكی باش هاتوه‌ته‌وه ئاراوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی په‌سه‌ند كردووه، كه گفتوگۆی له‌باره‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه، له‌جیاتی 16 دۆلار تێچوی به‌رهه‌می یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی كوردستان، بڕیار دراوه به پێدانی نه‌وت به كۆمپانیاكانی كوردستان ئه‌مه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند و تاڕاده‌یه‌ك باشه بۆ چوونه پێشه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان، هیوادارین پابه‌ندی پێوه‌بكرێت، به‌ڵام له‌وه گرینگتر هه‌رچی زووه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پابه‌ندی خۆی به‌ڕێككه‌وتن و لێگه‌یشتنه‌كان ده‌رببرێت و هه‌رچی زووه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان بنێردرێت، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی سیاسیشه‌وه عێراق بیربكاته‌وه، له‌م كاته‌دا كه جیهان چاوی له هه‌ڵبژاردنی عێراقه هه‌ر جۆره بایكۆت و كشانه‌وه‌یه‌كی كورد له پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه گه‌وره‌ترین گورز له داهاتووی عێراق ده‌درێت و پرۆسه‌ی سیاسی په‌كی ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌م پرسه پێویستی به حه‌كیمانه و بڕیاری دروست هه‌یه، چونكه دواجار بیرمان نه‌چێت به‌بێ كورد نه حكوومه‌تی نوێی عێراق دروست ده‌بێت نه پرۆسه‌ی سیاسیش ته‌واو ده‌بێت.
زۆر گرینگه سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌رێز مه‌سروور بارزانی بكرێت، كه ماندوونه‌ناسانه له‌ماوه‌ی رابروو له‌سه‌ر خه‌ت بووه له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسه‌كان به جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن به‌ته‌واوی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له به‌ده‌ستهێنانی خاڵێکی گرینگ له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌ویش چاره‌سه‌ری پرسی هه‌ولێر و به‌غدایه. هیوادارین ده‌ڵاڵی سیاسی و خه‌ڵكی نه‌زان نه‌یه‌نه نێوان ئه‌م ڕێككه‌وتنانه و به‌قسه‌ی بریقه‌دار و بێكردار دۆخه‌كه تێك نه‌ده‌ن، چونكه به‌شێك له چاره‌سه‌ری پرسه‌كه له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر ڕێره‌وی ئاسایی خۆی بڕوات و سه‌رجه‌م ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌یبووه له باره‌ی داهاتووی عێراق و ناوچه‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی گرینگه بۆ جیهان كه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی پرۆسه‌ی ئاشتی و پێشڤه‌چونه له‌ناوچه‌كه.




