سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانێتیی حەسم و نەینەوا بۆ خەڵکەکەی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی ھاوپەیمانێتیی حەسم و ھاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی کۆبووەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانێتیی حەسم و ھاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لەسەرھەماھەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتە سیاسییەکان کرایەوە.





