٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

فەڕەنسا-KDP.info- لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ فەڕەنسا، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری پاریس سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسای کرد و لەلایەن ژان نوێل بارۆ ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی ھەردوو گەلی کوردستان و فەڕەنسا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان ھەردوولا کرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

ھەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پێویستیی پابەندبوون  بە دەستور و چارەسەرکردنی گرفتەکان کرا.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا ھەڕەشەکانی تیرۆر و پێویستیی ھەماھەنگیی لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا و وەزیری دەرەوی فەڕەنسا جەختی لە پشتگیریی بەردەوامیی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار