٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سەرۆک بارزانی ڕەمزی شکۆو و ئیرادەی گەلی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

ئامینا زكری

کردنەوەی ڕێرەوی "پێشمەرگە" لە پاریس

ئەم ناساندنە ھەڵگری ھێمایەکی گەورەیە. تەنیا ناونانی شەقامێک یان پارکێک نییە، بەڵکو دانپێدانانی فەرمی یەکێک لە گەورەترین ھێزەکانی ئەوروپاو جیھانە بە ڕۆڵی پێشمەرگە وەک ھێزێک کە نوێنەرایەتی جیھانیکرد لە وەستانەوە دژی تاریکی داعش و مرۆڤایەتی لە دڕندەییەکانی پاراست.

ئەم بۆنەیە، بۆنەیەکی گرنگ و مێژوویی بوو لە دڵی پاریسدا کە بەھاکانی ئازادی و بەرخودان تێیدا بەرجەستە کراوەو ناوی پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ھێمایەکی جیھانی قوربانیدان و خۆڕاگری.

پەیامێکە بۆ گەلی کوردستان کە قوربانیدانەکانیان تەنھا لە جوگرافیایەکی لۆکاڵیدا سنووردار نەبووە، بەڵکو دەنگی دایەوە بۆ ڕزگارکردنی ھەموو جیھان.

سەرۆک بارزانی لە چاوی زلھێزەکانی دنیادا نوێنەرو گوزارشتی ڕاستەقینەیە لە سەرکردەو ڕێبەری ماندوو نەناسی میللەتێک کە مێژووێکی دورو درێژە بێ حەسانەوە لەپێناو گەلەکەیدا ڕێگا دەبڕێت و لەژێر سایەو حیکمەتی ئەم سەرۆکەدا بەسەر سەختی و ناڕەحەتی و ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی میللەتەکەمان خۆڕاگرو پێشمەرگانە ڕاوەستاوە.

تەواجودو حزوری جوانییان لەو شوێنانەی کە ناوی پێشمەرگەی لێ دەبرێت ئەوەمان بیر دەھێنێتەوە کە جەنابییان ھەمیشە دەڵێت "باشترین پلەو پۆست کە منی پێ بناسێنن ئەوەیە پێم بڵێن تەنھا پێشمەرگەیەکە"

هەواڵی پەیوەندیدار