٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP-info  ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیڕورا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار