سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر دەکات

ھەولێر-KDP. info - رۆژی چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و ڕوداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاووتوێ کران.




