٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بە بۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم. پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و  کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە وێستگە و قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمان ھەیە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی

٨ی ئابی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار