٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (حسین الفضالة) كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد.

لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی قەتەر بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار