٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی سێشەممە 29ی تەممووزی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێیم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی و هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ئالوگۆڕکران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار