٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٥  سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ھیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار