٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 9ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار