٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

كار و چالاكییەكانی یونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار