٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مام (عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە) مێرگەسۆری کرد

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە قەزای مێرگەسۆر، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مام (عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە) مێرگەسۆری، هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.

سەرۆک بارزانی لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار