٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێڕ-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (فواد خازر المجالی) کونسوڵی گشتیی شانشینی ئۆردۆن کرد.

لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و هەروەها ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانی کونسوڵی ئۆردۆن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار