سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لووتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بەڕێز فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێز و خۆشەویست فەخری کەریم
بە خۆشحاڵیی زۆرەوە ھەواڵی خەڵاتکردنتانم لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبییەوە لە دوبەی بە دەستنیشانکردنتان وەک کەسایەتیی میدیای گشتی پێگەیشت، ھەڵبەت ئەم خەڵاتکردنەتان شیاوی پێگە و ڕێچکەی بەخشینی فەرھەنگی و میدیاییتانە. بەم بۆنە دڵخۆشکەرەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئومێدی تەندرووستیی باش و سەرکەوتنی زیاتر و داھینانی زیاتر بۆ دەخوازم.
براتان
مەسعود بارزانی
٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥




