٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێیم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار