سەرۆک بارزانی لە ٥١مین ساڵیادی لە سێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە ٥١ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبولی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە".
ڕۆژی دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا ھاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەھید بوو بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد.
لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەھیدکردنی لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی ھەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی ھەموو شەھیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.




