٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-   سێشەممە 6ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر عەلی قەرەداخی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و پێویستیی پشتبەستنی لایەنەكانی سووریا بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ ویست و هەنگاوەكانی لایەنە سیاسیەكانی توركیا كرا كە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا دەنرێن.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و ڕۆشناییش خرایە سەر هەنگاو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار