٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)ـم پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو سری سورەییا ئۆندەر کە ئەندامی شاندی ئیمرالیش بوو، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتیانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵ و هاوفکرانی خوالێخۆشبوو سری سورەییا ئۆندەر و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

3ی ئایاری 

هەواڵی پەیوەندیدار