٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد سەفدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندی یاوەری کرد.

ڕۆژی شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی ێیشوازی لە بەڕێز (احمد الصفدی) سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دواپێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. ھەروەھا جەختیش لە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار