سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەحمەد ئەلیماحی سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.





