٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان (پاپا فرەنسیس)ـم پێ گەییشت. پاپا فرەنسیس پیاوێکی مەزن بوو کە ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی  مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
ڕۆحی قەداسەتی پاپا فرەنسیس شاد بیت و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مسعود بارزانی
21ی نیسانی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار