٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە. پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی  گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێ بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بكرێت. هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

19ـی نیسانی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار