سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەوەرەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان ھەردوولاو پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا کرد.
ڕۆژی ھەینی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نوح یەلماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو کونسوڵی تورکیا لە ھەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی ھەرێم و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.
ھەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشھاتەکان لە داھاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان ھەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.





