٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بەشداری لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان و یەکێک لە یاوەرانی بارزانی نەمر لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی کرد لە قەزای مێرگەسۆر.

پێشمەرگەی قارەمان بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی ھەر لە تەمەنی لاویدا چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان لە شان کرد و یەکێک بووە لە پێشمەرگەکانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد و ھەروەھا ھاوەڵی بارزانی نەمر بووە لە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و چوونیان بۆ یەکێتیی سۆڤییەت.

لەدوای گەڕانەوی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی بەردەوام بووە لە خەبات و کوردایەتی و بەشداری لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا کردووە و ھەموو ژیانی خۆی لە ڕێگەی کوردایەتی و بۆ سەرفیرازیی گەلەکەی تەرخان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار