سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لەو دیدارەدا کە توماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە ھەولێریش ئامادە بوو، دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و ھەروەھا بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی تازەی سووریا خرایە بەرباس و گفتوگۆ. ھەروەھا ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ لە تورکیا بەرز نرخاند.
ھەر لەو دیدارەدا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پاییزی داھاتوو تاوتوێ کرا.
مەترسیەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.





