٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەولێریش ئامادەی بوو، ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنیەکانی ناوچەکە و ھەروەھا پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ھاتنی بەڕێز مەزلووم عەبدی و شاندی دەم پارتی بۆ لای سەرۆک بارزانی خرایە بەرباس و گفتوگۆ، سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانە لە تورکیا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا ئاماژە بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرا، ھەروەھا جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا کرایەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار