٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئێرمان تۆپچوو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و ھەروەھا سەردانی وەزیری وزەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان.

ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و ھەروەھا ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار