سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ 10ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.




