٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ھاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای ھەمووان قبووڵ بکات و ئەو مانگە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ ھەموو لایەک بەدی بھێنێت.

 

مسعود بارزانی

٢٩ی شەعبانی ١٤٤٦ی کۆچی

٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار