٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ھیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەک بێت." 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە ھەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.

ھیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەک بێت.

 

مسعود بارزانی

٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار