٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار