٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ھادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و ھەروەھا ھەماھەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار