سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراقی بۆ ئاشتی و ھاوکاری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەر لەو دیدارەدا ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و ھەروەھا جەخت لە بەردەوامیی ھەوڵەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی ھەماھەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و زامنکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان کرایەوە.




