سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا دەکات

ھەولێر-KDP.info- یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری (غەد)ـی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگەچارەکان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی سووریا.




