سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی متحدون دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتیی حزبی متحدون کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی متحدون بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتیی حزبی متحدون کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لەسەر ھەماھەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە.





