٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى د. ده‌شتى دزه‌یى ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، بۆ کۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی، کەسایەتیی دیاری ھەولێر و پزیشک و زانای کورد، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ھەولێر و پزیشک و زانای کورد دکتۆر (دەشتی دزەیی)ـم پێ گەییشت.

دکتۆر دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی بواری ئاکادیمی و پزیشکیی کوردستان و یارمەتیدان و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان سەرف کردووە و لە ھەمانکاتیشدا کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی ھاووڵاتیان بوو و پێگەیەکی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشکی و جەماوەرییەکاندا ھەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.

پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستان و ھاوکارانی خواڵێخۆشبوو دکتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشکانی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو دکتۆر دەشتی دزەیی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار