٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی  جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم.

هیوادارم هەموو  خوشک و برایانی کاکەیی و هەروەها سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەکان.

هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

14ی کانوونی دووەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار