٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کردوو باسیان لە دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق، ھەروەھا تاوتوێی ئالەنگاریی و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا و ھەروەھا تیشک خرایە سەر ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار