٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و جەخت لە هەماهەنگی و  پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.

دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار