٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی بواری شانۆ و دراما  (زاھیر عەبدوڵڵا)ـم پێ گەیشت. 

زاھیر عەبدوڵڵا کەسایەتی و ھونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و دیاری ھەولێر بوو کە دڵسۆزانە خزمەتی شانۆ و درامای کوردی کردووە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی زاھیر عەبدوڵڵا و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار