٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووە و دوایین پێشھات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ ھەینی، ٢٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرۆک بارزانی لە پەراوێزی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دھۆک، لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵوو سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاڵوگۆڕ کران و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار